بەغداد ـ INA
حەمید نەعیم غەزی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە تەئكیدیكردەوە: یاسای پشتیوانی فریاگوزاری پێداویستی شەش بواری خزمەتگوزاری دابیندەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: سکرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید نەعیم غەزی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئوسترالیا لەبەغداد بولا غانلی.
بەپێی بەیاننامەكە غەزی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە: ئێمە پشتیوانی لە پەیوەندی دووقۆڵی بەهێزی نێوان حکوومەتی عێراق و گەلانی هەردوو وڵات و گەڕان بۆ پەرەپێدان و قوڵکردنەوەیان لەبوارە جیاجیاکاندا بەتایبەتی لەپڕۆسەی وەبەرهێنان و بازرگانی و ئابووری دەكەین.
هەروەها ستایشی پشتیوانی بەردەوامی حکومەتی ئوسترالیای كرد بۆ گەلی عێراق لەبوارە مرۆییەکان و هەوڵدان بۆ پشتیوانیکردن لەسەقامگیری لەناوچە ئازادکراوەکان.
وتیشی: یاسای پشتیوانی فریاگوزاری و گەشەپێدان کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری جیهانی بەگشتی و لەسەر هاووڵاتی عێراقی بەتایبەتی دەركراوە، کەڕێگەدەدات پێداویستی شەش بواری خزمەتگوزاری دابینبكرێ لە نمونەی هاوردەکردنی غازو دابینكردنی وزەی کارەباو باشکردنی ماددەكانی كۆبوونی خۆراك و هەروەها زیادکردنی بەشی ساڵانەی تاکی عێراقی و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و زیادکردنی خەزێنەی ستراتیژی خۆراک.
لەبەرامبەردا غانلی رایگەیاند: حکومەتی ئوسترالیا دەیەوێت کاربکات بۆ کردنەوەی دەروازەی نوێ بۆ هاوکاریکردن لە وەبەرهێنان و پیشەسازی و بازرگانی و زیادکردنی قەبارەی هاوردەی ئوسترالیا بۆ عێراق.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد