بەغداـ INA
یانەی تۆپی پێی كەربەلا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سەركەوت بۆ خولی نایابی تۆپی پێی عێراق،دوای سەركەوتنی بەسەر یانەی ناسڕییە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرانیەر.
ئەم سەركەوتنەش دوای یاری كۆتایی ویەكلاكەرەوە هات لە خولی پلە یەكی تۆپی پێی عێراق،گۆڵەكانی یانەی كەربەلا لەرێگای یاریزانان دیالۆ لەخولەكی 7 و كامارا لەخولەكی 48ی كاتی زیادكراوی نیوەی یەكەم و نیهاد عەلی لەخولەكی 94ی كاتی زیادكراو نیوەی دووەمدا تۆماركرا.