كەشناسی" پێشبینی دەكات له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەپۆلی خۆڵبارین كه‌م ببێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 17:31
  • +A -A

    بەغداد -INA

    عامرجابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی كەشناسی و بوومەلەرزەزان رایگەیاند پێشبینی دەكرێت ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین بەشێكی پارێزگاكانی وڵات بگرێتەوە، به‌ڵام روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات، كە هۆكارەكەی خێرایی با و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە.
    بەڕێوەبەری راگەیاندنی كەشناسی و بوومەلەرزەزان لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند هۆكارێكی دیكەی زیادبوونی خۆڵبارین لە عێراق كەمی بارانبارینە، كە بووەتە هۆی بە بیابانبوونی ژمارەیەك ناوچە و وشكبوونی زەوی.
    هەروەها جابری روونیكردەوە، زۆربوونی دیاردەی خۆڵبارین لە وڵات، بۆ كەمی رێژی سەوزایی و نەبوونی پشتێنەی سەوزیی لە پارێزگاكاندا دەگەڕیتەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ خۆڵبارین رێژەكەی زیاد دەبێت. دەشڵێت: "ناوچەی رۆژئاوای وڵات كە سنوورەكانی سووریا بە فراوانی دەگرێتەوە، بووەتە سەرچاوەی دروستبوونی خۆڵبارین لە وڵات.
    جابری روونیكردەوە، خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی ولات دادەپۆشێت، دواتر بارستە هەوایەك لە دەریای سپی ناوەڕاست بەرەو ئەو ناوچەیە دێت و كاریگەرییەكانی خۆڵبارین لە رۆژانی داهاتوو كەمدەكاتەوە و دەبێتە هۆی دابەزینی پلەكانی گەرمی لە نێوانی 5 تا 8 پلەی سیلیزی، پێشبینی دەكرێت لە باشووری وڵات خۆڵبارین بەردەوام بێت.