بەغداد – INA
سەرۆكی روسیا فلادیمێر پۆتین ئەمڕۆ سێشەممە شكستی گفتووگۆكانی لەگەڵ ئۆكرانیا راگەیاند، هەروەها تەئكیدیكردەوە: كە ئۆكرانیا لەو رێكەوتنەی لە ئەستەنبوڵ پێیگەیشتین پاشەكشەی كردووە.
پۆتین لە وتارێكدا رایگەیاند: رووبهرووبوونهوه لهگهڵ نازیه نوێیهكان تهنها كاته و ئێمه گورزێكی پێشوهخت لیماندا،و
ئۆپراسیۆنە تایبەتەكەیان ئامانجی ئەوەیە كە توانا و دامەزراوە سەربازییەكانی ئۆكرانیا لەناوببات.
وتیشی: ئۆكرانیا لەو رێكەوتنەی لە ئەستەنبوڵ پێیگەیشتین پاشەكشەی كردووە، و راشیگەیاند: گفتووگۆكانی روسیا و ئۆكرانیا شكستیان هێنا.
رونیشیكردەوە: وادەی كۆتایی ئۆپراسیۆنەكەی روسیا لە ئۆكرانیا پەیوەستە بە چڕی ئۆپراسیۆنەكان و بەپێی ئەو پلانە پەسەندكراوانە كاردەكەین.
پۆتین وتیشی ئەمڕۆ ئەو سیستمە یەك جەمسەرییەی لە دوای روخانی یەكێتی سۆڤێتیەوە سەری هەڵداوە لەناو دەچێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هیستریای دژە روسی هەیە، لەكاتێكدا نرخی غاز و نەوت بەردەوام لە هەڵاوسانی بێوێنەدایە.