نەجەف ـ INA
ئیدارەی وێستگە تایبەتەكانی پارێزگای نەجەف ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاریدا سەرجەمی بەنزینخانەكانیان دابخەن.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: سەرجەمی وێستگەکانی سووتەمەنی تایبەت لەپارێزگای نەجەف بریاریاندا وێستگەكانیان دابخەین، وەك نارەزایی لەبەرامبەر ئەوەی بەنزینی ئاسایی و موحەسەن و هەروەها گازیان بۆ دابیننەکراوە.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی نەجەف ڕایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە پارێزگای نەجەف ڕوودەدات ئەوەیە کە خاوەنی وێستگە مەدەنییەکان پێیانوایە پشکی خۆیان لە بەرهەمی بەنزینی قەبارەی ئاسایی وەرناگرن و داوا دەکەن بە ئەندازەی قياسي وەری بگرن، وتیشی: کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر هەموو سەرپێچیکاران.
ئاشكراشیكرد: ئێستا هەموو وێستگەکانی حکومەت لەسەر سیستەمێکی 24 کاتژمێریی کاردەکەن و بەرهەمێکی پێویستیان هەیە و سەرجەم کادرەکانی لقی نەجەف لە ئامادەباشیدان و لە خزمەتی دانیشتوانی شارەکەدان.