زاملی داوا دەكات یاسای ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراك بخرێتە بەرنامەی كاری نزیكترین دانیشتنی پەرلەمانەوە

سیاسی
  • 12-04-2022, 16:44
  • +A -A

    بەغداد -INA
     
    ئەمڕۆ دوشەممە حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای كرد بڕگەكانی یاسای "ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراك" تەواو بكات بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری نزیكترین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەدا كەئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ڕێگەدان بەحكومەتی كاربەرێخەر دەدات بۆ ناردنی یاسای بودجە.
    نوسینگەی راگەیاندی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیاندراوێكدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت: جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران، حاكم زاملی بە ئامادەبوونی حەسەن كەعبی سەرۆكی لیژنەی دارای و سەرجەمی ئەندامانی بەمەبەستی تاوتێ كردنی بڕگەكانی یاسای  گەشەپێدانی خۆراك.
    زاملی، وتیشی: "ئەم یاسایە نابێتە جێگرەوەی بودجە و هات بۆ قۆناغێكی دیاریكراو بە مەبەستی خستنەرووی دیارترین حاڵەتەكان و كێشە لەناكاوەكانی وڵات" وتیشی: "ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ دەدات بە ڕێگەدان بە حكومەتی كاربەڕیخەر بۆ ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ و ئەوە یاسا گرنگانە كە كاریگەریان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
    زاملی داوای لەلیژنەی دارایی كرد كە كۆپی كۆتایی پڕۆژە یاساكە بنێرێ بۆ  سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەوەی هەمواركردنەوەی پێویست بۆ كراوە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی نزیكترین كۆبونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
    سەرۆكی و ئەندامانی لیژنەی دارایی تاوتێ تەواوی بڕگەكانی پڕۆژە یاساكە كرا دوای ئەوەی كە بەرپرسانی جێ بەجێكار بەشداریان لە كۆبونەوەكانی لیژنەكە كرد  یاساكە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتای .