بەغدادـ INA
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ئەمرۆ سێشەمە رایگەیاند" عێراق گەورەترین یەدەگی کبریتی هەیە تەنیا لە ڕۆژهەلاتی وەڵات زیاتر چوارسەد ملیون تون یەدەگی هەیە.
دەزگای زانیاری وەزارەتی پیشەسازی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند کۆمپانیای گشتی رۆژهەلات سەر بە وەزارەتی پیشەسازیە تەنیا ئەو کۆمپانیە کاردەکات لە دەرهێنانی کبریت لە کێلگاکانی پارێزگای نەینەوا، کبریتی یەدەگ لە کێلگاکانی رۆژهەلات یەکەمە لەسەر ئاستی جیهان یەدەگەکەی زیاترە لە چوارسەد ملیون تون.
ئەوەشی دا دیارکردن پیشەسازی کبریت لەساڵی ١٩٧١ دەست پێکردوە بەرهەمی کبریت پشتیوانیەکی نەتەوەی ئابوری بۆ بەرهەمەکەی ڕەوانەی وەڵاتە دەوروبەرەکان کراوە ئەوەشی خستەڕوو دوای سالی ٢٠٠٣ بههۆی ئه بارەدۆخەی کە هەبوو کۆمپانیەکانی لەکارکەوتون.
دەزگای زانیاری وەزارەتی پیشەسازی راگهیاند" کۆمپانیاکان دەستیان کردوە بە توێژینەوەیەک بۆ ئەوەی بیزانن تێچووەکەی چەندەبێت چونكه دەرهێنانی کبریت تێچووەکەی زۆرە بهڵام لەساڵی ٢٠١٠ دا چەند ئامێرێک بۆ کۆمپانیەکە دابینکراون.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا پلانیان وابوو پرۆژەی بەرهەمهێنانی کبریت لەسالی ٢٠١٥ تەواوبکەن بەڵام تیرۆرستەکانی داعش ٢٠١٤چونە ناو شاری موسل کۆمپانیەکە لەکارخست هەموو ئامێرو کەلو پەلەکان لەناوبران، دواتر کۆمپانیەکە ٢٠١٧ بۆجاری دووەم دەستی بەکارەکانی کردەوە بەلام دواتر پرۆژەکە ڕاگیرا.
ئەنجومەنی وەزیران لەساڵی ٢٠٢٠ نامەیەک بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نارد بۆ ئەوەی بریارێک دەربکەن کۆمپانیەکە دەست بەکارەکانی بکاتەوە بەڵام کۆمپانیەکە تا ئیستا چاوەڕێ بڕیارەکەیە،هەروەها کۆمپانیەکە پێشبینی دەکات ١٧٩ ملیار دینار تێچوی پرۆژەکە بێت.