بهغدا- INA
دوایی ئەوە کە داخوازی لە چین لە سەر نەوت زیاتربوو، ئەمرۆ سێشەمە نرخی نەوت بەرزبوە ئەمەش پاش ئەوە دێت کە چین هەندێک لە رێکارەکانی دژ بە کۆڕونا کەمکردووه کە پەیوەست بوون بە پەتای کۆرۆنای کۆڤید ١٩ .
ههروهها ئەمه لە کاتێک دا بوو کە رێکخراوی (OPEC) هۆشداری دا بوو كه زۆر ئهستهمه نەوت لە بازارەکاندا زیاد بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبوی نەوتی روسیا بکەن.
لە داهاتودا نرخی نەوتی خاوی برێنت 2.98دۆڵار بەرزدەبێتەوە هەر بەرمیلێک لە 101.46دۆڵار جێگیردەبێت، هەروەها نەوتی تێکساسیش بەرزدەبێتەوە بۆ 3.18% هەر بەرمیلێک 97 دۆڵار جێگیردەبێت.
هەروەها شەنکهای دایە دیار کردن زیاتر لە حەوت هزار ناوچەی نیشتەجێبون هیچ مەترسیەکی نەماوە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ هیچ حالەتێکی کۆرۆنا تومارنەکراوە بریاردراوە رێکارەکان هەڵدەگیرێن.
توێژەر ڤاندانا هاری ووتی دوای رێکارەکانی خۆپاراستنی کۆرۆنا کەم کرانەوە داخوازی لەسەر نەوت زیاد بوو یەکێتی ئەوروپا ڕەشنوسێکی پێشنیارکرد بۆ ئەوەی سزا بخرێتە سەر کەرتی نەوتی روسی ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک لە جەنگی روسی دژ بە ۆکرانیا بەڵام لە رۆژی دوشەمە وەزیرەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رێک نەکەوتن.
ئەمرۆ سێشەمە نرخی نەوت بەرزبۆوە ئەمەش لە دوای ئاگادارکردنەوەی ئۆپک دێت کە ناتوانێ ئەو بڕە نەوتەی روسیا بخرێتە بازارەوە کە ڕۆژانە حەوت ملیون بەرمیل نەوت دەخرایە بازارەوە.