نەجەفی پیرۆزـ INA حيدر فرمان
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) رایگەیاند ، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف تا کاتژمێر 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانە کە "مستەفا کەبابە" بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند کە
"ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف تا کاتژمێر 5:00ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
وتیشی: "بڕیاری هەڵپەساردن لە ژێر ڕێنمایی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیدا.
لەلایەکی تر دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی ڕۆژی سێشەممە هەڵپەساردنی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگەیاند.
لەو روانگەیەوە گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی "جیهاد ئەلدیوان " بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند،
" بەهۆی خراپی کەشوهەواوە هەموو گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا هەڵپەسێردرێت" و ئەوەشی وت" ڕاگرتنی گەشتەکان بەردەوام دەبێت هەتا کەش و هەوا باشتر دەبێت".
وتیشی: "ئەم کارە بۆ سەلامەتی سەرنشینان و فڕۆکەهەڵگرەکان دێت".
جێگای ئاماژە بۆ کردنە بەغدا و چەند پارێزگایەک رووبەرووی ڕەشەبایەکی خۆڵبارینی توند بۆتەوە کە بۆتە هۆی کەمی بینین و ئەگەری زۆرە تا کۆتایی ئەم هەفتە بەردەوام بێت.