بەغداـINA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ سێشەممە داوانامەیەكی ئاراستەی حكومەت كرد بۆ ناردنی بودجەی ساڵی 2022.
زاملی لەلێدوانێكیدا كهناڵی ههواڵی عێراقی و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه راگهیاند" ئەنجومەنی نوێنەران داوا لەحكومەتی ئێستا دەكات بودجەی ساڵی 2022 ئامادەبكات و بنێردرێت.
پێشتر جێگری دووهمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد تەئكیدیكردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دهبێت لەسهر كارەكانی و جێبەجێكردنی كار و ئهركهكانی له یاسادانان و چاودێریكردن و چاوەڕوانی ناردنی بودجەی ئەمساڵە.