کشتوکاڵ: هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای گوندەنشینەکان دەستی پێکردون

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 14:04
  • +A -A


    بەغداد/ INA– نصار الحاج

    ئەمرۆ سێ شەممە وەزارەتی کشتوکاڵ هەوڵەکانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای گوندنشینەکان خستەرو  و تێیدا ئەوەی ئاشکراکرد کە زیادەڕۆیی جوتیاران لەسەر زەوی چەند گوندنشینی سنوری پارێزگای کەربەلا و دیوانییە هەیە
    "ميثاق عەبدولحوسێن " بریکاری تەکنیکی وەزارەتەکە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ڕاگەیاند"ئەو گوندانە بەرهەمهێنانیان بۆ بە بازاڕکردن هەیە لە پرۆژەی گەنم و ئاژەڵداری."
    وتیشی: "جێبەجێکردنی پرۆژە لە گوندەکان لەجۆری جیاواز بوە لە نێوان پارێزگاکانی دیوانیە و کەربەلا و موسەنا .
    لە موسەنا خانووبەرە و سوودمەندی ئەو گوندانە هەیە، بەڵام لە کەربەلای پیرۆز  و دیوانیە  زیادەڕۆیی جوتیاران لەسەر زەوییەکە هەیە.
    ھەروەک وتیشی: "پارێزگاکان وەک پێویست کاریان نەکردووە بۆ ئەوەی پابەندی خۆیان بۆ ئەو گوندانە دابین بکەن، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکاری کردون بۆ تێپەڕاندنی بەشێک لە کێشەکانیان".
    "میثاق عەبدولحوسێن " ئاماژەی بەوەشدا هەندێک لە فەرمانگەکانی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی چالاکانە هەوڵیان نەداوە ئەندازیاری کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری ناچار بکەن بۆ ئەوەی ئەو گوندانە بەکاربێنن یان ئاگاداریان بکەنەوە لە ئەگەری دواکەوتنی پسولە.
    وتیشی: "هەوڵ هەیە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە یاسای گوندە مۆدێرنەکان هەموار بکرێتەوە بۆ ئاسانکاری پرۆسەی وەبەرهێنانی فراوانتر، بۆ ئەوەی بەشێک لە ئەندازیاران و ڤێتەرنەریەکان سوود لەو پڕۆژە گرنگە وەربگرن"