بەھۆی کەش وھەواوە گەشتەئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 14:02
  • +A -A

    بەغدادـ INA 

    ئەمرۆ سێ شەممە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی هەڵپەساردنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای راگەیاند.
    ووتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی جیهاد ئەلدیوانی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:"بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بڕیار دراوە هەموو گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕابگیرێت".
    وتیشی: "ئەم کارە بۆ سەلامەتی سەرنشینان و کارمەندانی گواستنەوەی ئاسمانییە"
    جێگای ئاماژە بۆ کردنە بەغدا و چەند پارێزگایەک روو بەرووی ڕەشەبایەکی خۆڵبارین بۆتەوە  کە بووە هۆی کەمی بینین و ئەگەری زۆرە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.