بەغداد/INA
ئەمرۆ سێ شەممە دەزگایی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی شەش کەسی ڕاگەیاند کە ھێرشیانکردبویە سەر سەمبولەکانی ئاینی .
دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویکردەوە، "ھێزەکانی دەزگای هەواڵگری هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە بۆ بەدواداچوونی تۆرێکی مەترسیداری توندڕەوی ئاینی کە هەوڵی دەدا سوکایەتی بە هێما ئاینییەکان و نەریتەکانی ئیسلام بکات و مەزارگەکان لەناو ببات".
لەڕاگەیەنداوەکەدا ھاتوە: "بەپێی زانیاری ورد ھێزەکانی دەزگای هەواڵگری 6 گومانلێکراوی ئەو ڕەوتە توندڕەوەیان دەستگیرکردوە کە لە هەوڵی ئەوەدابون لە پارێزگاکانی بەسرە و کەربەلا و میسان لە نێوان ھاوڵایانی عێراقیدا ناکۆکی و فیتنە و ئاژاوەو دووبەرەکی دروست بکەن ."
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تۆمەتباران ڕێکاری یاسایی پێویستیان لە دژیان گیراوەبەر و رووبەرووی یاساکراونەتەوە .