بەغداد /INA
دەستەی گشتی گومرک ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە دەستی بەسەر (٢٤) بارهەڵگردا گرت کەبەشێوەیەکی نایاسایی لەدەروازە سنووریەکانەوە دزەیان کردبووە ناوخاکی عێڕاقەوە.
لە بەیاننامەیەکی دەستەی گومرکدا کەکۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند" بەپێی فەرمان وسەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبەری گشتی شاکر الزبیدی و لەدەرەنجامی کۆششەکانی بەشی پشکنین و قەدەغەکردنی
هاتوچۆی نایاسایی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ناوچە گومرکییەکان لەم ماوەیەی پێشوودا سەدەها بارهەڵگر دەستیان بەسەردا گیرا لەبەرئەوەی کەل وپەلیان بەنایاسایی ئەمدیوی سنوورەکانی عێراق کردووە.
ووتیشی کە کۆششەکان بوونە هۆی وەرگرتنی گومرکانەلەوکەلو پەلانەی دەیانویست بە شێوەی نایاسایی ئەمدیویان بکەن جگەلەدەستبەسەرداگرتنی چەندمادەیەکی دیکەی قەدەغە کراو،وتیشی پڕۆسەکانی دەسگیرکردن کەبەشی پشکنین ئەنجامیانی دا لە ومرکی ناوچەکانی ناوەڕاست دەسگیرکردنی (١٩)بارهەڵگری لێ کەوتەوە کەکەل وپەلی هەمەجۆریان لەخۆ گرتبوو کە هاوردەکردنیان قەدەغە بوو و لە کەلوپەلی کارەبایی وبیناسازی وخواردەمەنی جۆراوجۆر و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون ، بەشی نەهێشتنی ئاودیوکردنی باکووریش توانی (٥) بارهەڵگری نایاسایی بگرێت کە کەل وپەلی قەدەغە کراویان هەڵگرتبوو وەک کێبڵی کارەبایی وبۆڕی ئاسن و خۆراکی هەمەجۆر ،ئاماژەشی بەوەدا کە بەڕێوەبەرایەتی گومرکەکان هەستا بە پووچکردنەوەی نێرەری ئەرگیلەی ئەلکترۆنی کە بەگوێرەی ڕانماییەکانی هەناردەکردن نەبوون. جەختیشی لەوەکردەوە کە ڕێکاری یاسایی سەبارەت بەم حاڵەتانە وەرگیرا بەپێی یاسای گومرکی کارپێکراوی ژمارە(٢٣) ساڵی(١٩٨٤)ی هەموارکراو.