حکومەت ئاسانکاری بۆ چوونەژوورەوەی خۆراک لە ڕێگەی پێنج دەروازەوە راگەیاند

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 12:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمرۆ سێ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی حکومەت، ئاگادارکردنەوەیەکی حکومەتی ڕاگەیاند بۆ ئاسانکاری بۆ چوونەژوورەوەی خۆراک لەڕێگەی پێنج دەروازەوە.
    ئەو شانەیە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەندوە: "هەوڵەکانی حکومەت بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی بۆ بەردەوامبوون و دابینکردنی خۆراک و پێداویستییە کشتوکاڵییەکان بۆ بازاڕەکانی ناوخۆی، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی هاوولاتیان لەماددە سەرەتاییەکان و دابینکردنی بە هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان وەزارەتەکانی (کشتوکاڵ و بازرگانی و ناوخۆو دەسەی دەروازە سنورییەکان و دەستەی گومرگی گشتی).
    لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە  "ئەمە بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (70 و 72 و 80 بۆ ساڵی 2022)، کە بریتی بوو لە پاکێجێک لە بڕیارەکان کە پشتگیری لە هاوڵاتیانی عێراق دەکات و پێداویستی بۆ ماددە سەرەتاییەکان دابین دەکات"
    روونیشیکردۆتەوە  کە "دەستەی دەروازە سنورییەکان بەردەوامن لە کارکردن لە ھەموو کاتژمێرێك بۆ دڵنیابوون لە هاتنەژوورەوەی کەلوپەلی کشتوکاڵی و خۆراک لە ڕێگەی مەرزەکانی(شەلمەجە لە پارێزگای بەسرە، ئەلشەیب لە پارێزگای میسان، تریبێڵ لە پارێزگای ئەنبار،زەرباتیە لە پارێزگای واست، مەندەلی و مەنزوریە لە پارێزگای دیالە) بە هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ دەستەی گومرگی گشتی، ئەم هەماهەنگیەش کارئاسانی باش دەکات لە چوونەژوورەوەی هەموو کەرەستە کشتوکاڵییەکان"
    سەبارەت بە کارئاسانی و ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردن بە بازرگانان و هاوردەکاران
    دەستەکە رایگەیاندوە: "وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی بەردەوامن لە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی پێدانی مۆڵەت"
    راشیگەیاندوە: "وەزارەتی بازرگانی دەستیکردووە بە وەرگرتنی گەنم لەجووتیاران بۆ وەرزی کشتوکاڵی ئێستا"
    لەسەر بەدواداچوونی مۆنۆپۆلی خۆراک و دەستکاریکردنی نرخیش
    دەستەکە ئاشکرایکرد"وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە چاودێری ورد لە سەرتاسەری پارێزگاکان بۆ کەمکردنەوەی زیادەڕۆیی لەلایەن کەسانێک کە ھەوڵی قۆستنەوەی ھەندێک ھەل و مەرج بدەن بۆ قازانجی خۆیان "