به‌غداـ INA ـ محه‌مه‌د ئه‌لتالبی
شاره‌زایی بواری ئه‌منی فازل ئه‌بو ره‌غیف ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه دووپاتیكرده‌وه كه دادگای عیراق پرسی زیاتر له1500 كه‌س كه‌له‌كه‌مپی هۆڵ به‌ره‌و عێراق هاتوونه یه‌كلایی كردۆته‌وه و ئاماژه به‌وه‌دا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری له‌داخستنی ئه‌م كه‌مپه ده‌كات.
ئه‌بو ره‌غیف به‌ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی (INA) راگه‌یاند" راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی سه‌ركه‌وتوو بوو به‌وه‌رگرتنی زیاتر له 450 خێزان له‌كه‌مپی هۆڵ كه‌ژماره‌ی ئه‌ندامانی زیاتره له 1700 كه‌س، روونیشی كرده‌وه كه دادگای عیراقی پرسی زیاتر له 1550 كه‌سی یه‌كلایی كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری له‌داخستنی كه‌مپی هۆڵ ده‌كات" و كه‌مپی جه‌دعه ئێستا ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌رێنه‌وه، كه‌مپی هۆڵ پره له‌عێراقییه‌كان و ده‌بێت چاره‌سه‌ریه‌ك بۆیان هه‌بێت و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووش بۆ له‌ئامێزگرتن و گه‌راندنه‌وه‌یان بێت بۆ ناو كۆمه‌ڵگا چونكه باوكیان یان هاوسه‌ریان كوژراوه یان گیراوه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
ئه‌بو ره‌غیف ته‌كیدی كرد كه پێویسته رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و زانایانی ئایینی كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكه‌ن و‌پشتگیریه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆییش بۆیان هه‌بێت.