كه‌شناسی" تۆز وخۆڵبارین تا كۆتای ئه‌م حه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 10:38
  • +A -A

    به‌غداـ INA 

    ده‌سته‌ی كه‌شناسی پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ سبه‌ و رۆژانی داهاتوو له‌م حه‌فته‌یه‌ راگه‌یاند، به‌پێی پێشبینیه‌كانی تاكۆتای حه‌فته‌ تۆز و خۆڵبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.

    ده‌سته‌ی كه‌شناسی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه‌ راگه‌یاند" ره‌وشی كه‌ش وهه‌وای وڵات بۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ نیمچه‌ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باشوور و ناوه‌راست هه‌ورای ده‌بێت و له‌ناوچه‌ی باكووریش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك په‌له‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بن له‌رۆژانی رابردوو له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست و له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باشوور و باكووری وڵات تۆزێك نزمتر ده‌بن له‌رۆژانی رابردوو. 

     هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ وتی" كه‌ش وهه‌وای رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باكوور تۆزێك هه‌ور ده‌بێت به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور هه‌ندێ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ پشكه‌ باران و برۆسكه‌ و دواتر به‌ره‌و ساماڵ ده‌بێت بۆ شه‌وی هه‌مان رۆژ، پله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات نزیكی رۆژانی پیشوو تر ده‌بیت.

     به‌ڵام بۆ رۆژی هه‌ینی كه‌ش وهه‌وای وڵات ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك هه‌ور وپله‌كانی گه‌رماش له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور تۆزێك به‌رزده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی پێشووتر ده‌بن.

     هه‌روه‌ها بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌هه‌مان شێوه‌ ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ور و پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باكوور و ناوه‌راست هه‌ندێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشووری وڵات به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی پێشووتر ده‌بن.

     هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه‌ دیاره‌: