دەزگای نەزاهە: فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی بابل دەرکرد

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 10:27
  • +A -A

    بەغداد/INA

    ئەمرۆ سێ شەممە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ئاشکرای کرد کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری پێشووی بابل دەرچووە و ڕایگەیاند کە ئەو فەرمانە لەئەنجامی سەرپێچیکردن لە ئەرکەکانی دەرکراوە
    دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) ڕایگەیاندوە، "دادگای ناوەندی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی دژە بە گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی  بۆ پارێزگاری پێشووی بابل دەرکرد"
    لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "فەرمانی دەستگیرکردن بەپێی ماددەی (331) لە یاسای سزادان دژی تۆمەتبارەکە دەرکراوە کە تۆمەتبارەکە لە پێدانی هەلی وەبەرهێناندا ناعەدالەتی ئەنجامداوە".
    کە ئەمەش پێچەوانەی ئەرکی تۆمەتبارە کە دەرفەتی وەبەرهێنانی تایبەت بە زیاتر لە وەبەرهێنێک دەدات کە سەرپێچی یاسایە ، ھەروەک ئاماژە بەوەدراوە کە وەبەرھێنی سوودمەند لە تەندەرەکان هیچ کارێکی  تەواو نەکردوە وەک ئەوەی لە پابەندبوونی وەبەرهێن لەگرێبەستەکەداھاتوە.  
    جێگای ئاماژە بۆکردنە لە 5ی نیسان، دەستەی دەستپاکی فەرمانی پرساندنی لە دژی پەرلەمانتارێکی خولی پێشوو ڕاگەیاند، بەھۆی ئەوەی زیانی گەورەی بە سامان و  بەرژەوەندیەکانی وڵات گەیاندوە کاتێک پارێزگاری پێشووی بابل بوو.