بانكی رافیده‌ین" 25 ملیون دینار وه‌كو قه‌رز به‌خانه‌نشینان ده‌دات

ئابوری
  • 12-04-2022, 10:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمرۆ سێ شەممە بانکی رافدین بڕیاریدا خانەنشینی سوودمەند بکات بە پێدانی 25 ملیۆن دینار پێشینەی قەرز.
    لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە، تیایدا هاتووە:"بانکی رافیدین بڕیاریدا هەموو ئەو کەسانەی کە ناسنامەی خانەنشینییان هەیە دەتوانن پێشینەی قەرز لە 5 ملیۆنەوە تاوەکو 25 ملیۆن دینار رابکێشن، بەمەرجێک مووچەکانیان لەلایەن بانکی ڕافیدەینەوە بێت و خاوەن کارتی ئەلکترۆنی (ماستەر کارت) بن.
    ئەوەشی وت: "داواکاریی پێشکەشکردن لە ڕێگەی هەموو لقەکانی بانکەکەوە دەبێت  لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.