بەغداـ INA
محەمەد ئهلنەجار ڕاهێنەری باسكەی نیشتمانی عێراق پرۆگرامی ڕاهێنانی خۆی بۆ هەڵبژاردەی جامی ئاسیای 2025 ئاشكرا كرد كە عێراق و فەڵەستینی خستە ناو گروپێكەوە دوای ئەوەی ئۆزبەكستان و بەنگلادش لە پاڵەوانیەتییەكە كشانەوە.
نەجار ئەمڕۆسێشەممە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) گوتی: دەستەی ڕاهێنانی باسكەی نیشتمانی دوای ئەوەی بۆ ئەم ئەركە دەستنیشان كراوە لەگەڵ فیدراسیۆن كۆبوونەوە و بەرنامەی تایبەتیان بۆ قۆناغی داهاتوو دانا و ئاماژەی بەوەدا كە 16 بۆ 18 یاریزان تێكەڵەی ئەزموون ولاوانی تێدایە.
نەجار ئەوەشی وت: كامپێكی مەشق وراهێنان لە دەرەوە ئەنجام دەدەین و دوای (دی ماریۆی) پیشەگەری ئەمریكی و پێش ئەوەی بچێتە ناو پاڵەوانیەتیەكە پەیوەندی هەَبژاردی عێراق دەكات و یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدرێت بۆ ئامادەكاری بۆ وهەڵبژاردەی نوێ كە هەموو تایبەتمەندییەكان تێكەڵ بكات
ئەمڕ شەممە فیدراسیۆنی باسكەی عێراق كادری مەشقی هەڵبژاردەی عێراق ناونا كەپێكهاتبوو لە محەمەد نەجار وەك ڕاهێنەر و عەقیل جاسم وەك یاریدەدەری راهێنەر.