به‌غداـ INA
عه‌لی حه‌مید ئه‌لدلێمی وه‌زیری په‌روه‌رده ته‌كیدی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دامه‌رزاندنی وانه‌بێژانی خۆبه‌خش كرده‌وه و سه‌ره‌تایی مانگی ته‌مووزی داهاتووش به‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می دواناوه‌ندی دیاریكرد.
دلێمی بۆ به‌رنامه‌ی ( تحت خطین) كه‌له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی هه‌واڵی عێراقیه به‌خش ده‌كرێت و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆی كردووه رایگه‌یاند" بابه‌تی وانه‌بێژه خۆبه‌خشه‌كان ئالۆز و به‌زه‌حمه‌ته، پێش شه‌ش ساڵ سه‌ری هه‌ڵداوه و حكومه‌تی ئێستا هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی رۆژه‌كانی ده‌ستبه‌كاربوونی خۆی چاره‌سه‌ر بۆ بابه‌تی وانه‌بێژه خۆبه‌خشه‌كانی داناوه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده وتی" په‌نابردن بۆ به‌ر وانه‌بێژه خۆبه‌خشه‌كان به‌مه‌به‌ستی پركردنه‌وه‌ی كه‌م وكوریه‌كانی له‌ژماره‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌كان بوو، وجه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌وبێژان گۆراون بۆ دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی به‌ڵام ئێستا 41 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كارگێری خۆبه‌خشمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو" هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه وانه‌بێژه خۆبه‌خشه‌كان دابمه‌زرێن و وتی" ئێمه 13 ملیون قوتابیمان هه‌یه و هه‌ر ساڵ به‌رێژه‌ی 700 هه‌زار دیكه زیاد ده‌بن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له‌بودجه‌ی نوێ‌دا ده‌سه‌ڵات به‌هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌زموونه‌كانی ویزاری دلێمی وتی" خولی سێیه‌م بۆ قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می دواناوه‌ندی به‌هه‌موو قوناغه‌كانیه‌وه رامانگرتووه و ئاماژه به‌وه‌شی دا كه ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی پۆلی شه‌شه‌می دواناوه‌ندی له‌رۆژی یه‌ك یان دوویی مانگی ته‌مووزی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێن.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه رێگا به‌قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می دواناوه‌ندی ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتوونه نادرێت جارێكی تر ساڵی خوێندنی خۆیان دووباره بكه‌نه وته‌كیدی كرده‌وه كه به‌شداری كردن له‌ئه‌زموونه‌كانی ویزاری ته‌نها بۆ ئه‌وانه ده‌بێت كه له‌سێ بابه‌ت ماینه‌وه له‌گه‌ڵ پیدانی 10 نمره.