هەولێر - INA
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی رایگەیاند، ئامادەكاریەكانیان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەستپێكردوە و بەپێی ئەو رێنمایانەی كەوا ھەن، ھەركارێك و پرۆژەیەك كە ئەنجام دەدرێت مەرجی بنەرەتی ئەوەیە لەخزمەتی ھاوڵاتیان و حاجیانی كوردستاندا بێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی،كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت: ئەمڕۆ دوشەممە بەسەرپەرشتی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ئامادەبونی زیندین مەولود بریكاری وەزارەت راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار، كۆبونەوەیەكی تایبەت بەبەڕێوەچونی پرۆسەی حەجی ئەمساڵی 2022 بەڕێوەچو.
راگەیەندراوێكەدا هاتووە، "بەپێی ئەو رێنمایانەی كەوا ھەن و ھەركارێك و پرۆژەیەك كە ئەنجام دەدرێت مەرجی بنەرەتی ئەوەیە لەخزمەتی ھاوڵاتیان و حاجیانی كوردستاندا بێت"، جەختیشی لە پاراستنی مافی حاجیان لە چوارچێوەی بریارەكانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە كردەوە.
پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەلایەن شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە خوێندرایەوەو بڕگەكانی خرانەڕو، دواتر لەلایەن بەشدارانی كۆبونەوەكەوە چەندین خاڵی بەسود و گرنگ گفتوگۆ كرا، ئامانجی سەرەكیش باشتركردنی پلانی كارنامەی پێشنیاركراوی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ".