كەركوك - INA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك بڕیاریدا تاكو كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز لێخوڕینی ماتۆڕسكیل لەلایەن هاوڵاتییانەوە قەدەغە بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك لە راگەیەندراوێكیدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتە وتیدا هاتووە:" لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانە ئەمنییەكان، بڕیاردرا تاكو كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز لێخوڕینی ماتۆڕسكیل لەلایەن هاوڵاتییانەوە قەدەغە بكرێ.
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بڕیارەكە ئەو ماتۆڕسكیلانە ناگرێتەوە كە كاری دیلیڤیری پێدەكرێت و هەر كەسێكیش پابەندی بڕیارەكە نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر " . ئەم بڕیارە لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لەلایەن ماتۆڕسكیلێكەوە درایە بەر دەستدرێژی گولـلە و كوژرا، چەند هەفتەیەك پێش ئێستاش بەهەمانشێوە كادرێكی یەكێتیی لە شارەكە لەلایەن ماتۆڕسكیلێكەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.