بەغداد - INA
لە سەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە شاری كازمیی پیرۆز خوانیی ئێوان بۆ رۆژشكاندی بەرۆژوان ئامادەدەكات ئەمەیش وێنەیەكی بەخشەند دەستبڵاوی گەلی عێراقی بەرجەستە دەكات هەروەها هاوخەمی كومەڵایەتیش لە خۆ دەگرێت لەم مانگە پیرۆزەدا.
حاجی محەمەد فەیسەڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "سەفەری پیرۆزی كازمیە هەموو ساڵێك لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بە هەوڵی كەسانی باش لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەدەچێت و لە ڕێگەی بەخشینی هاوڵاتیانی ئامادە دەكرێت و هیج لایەنێكی سیاسی تیدا بەشدار نابێت.
هەروەها وتی: "ناونانیشی بە ناوی خوانی كازمییەی پیرۆز، چونكە لە نزیك مەزارگەی ئیمام موسای كازم ناوبراوە و لەلایەن كاروانی سەفارینەوە سپۆنسەری دەكرێت.