کازمی ڕایدەگەیەنێت کە بڕیاری بوێرانە وەردەگیرێت بۆ پاراستنی هاووڵاتیان

سیاسی
  • 11-04-2022, 19:00
  • +A -A

    بەغداد /ـINA
    سەرۆک وەزیران  مستەفاکازمی ئەمڕۆ دووشەممە جەختی لەسەرئەوە کردەوە کە یاسای ئاسایشی خۆراکی ڕاییکردنی  کاروبارەکانی دەوڵەت ئاسانتر دەکات  و راشیگەیاند کە بڕیاری بوێرانە وەردەگیرێت بۆ پاراستنی هاووڵاتیان ، هەروەها کازمی لە ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوەلەگەڵ کادرانی پاڵاوگەی دۆرە لەبەغداد  بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوت  ووتی پێخۆشحاڵم کەلەگەڵتاندام بۆئەوەی جەخت بکەینەوە سەرئەوەی کەئێمە لەبونیادنانی دەوڵەتدا بەردەوامین بەهەموو دامو دەزگاکانیەوە هەموومان بەرپرسیارین لەدامەزراندنی دەوڵەت ، ئێمە گرنگی بەهاووڵاتی دەدەین تاکو ژیانێکی بەکەرامەت بباتە سەر حکومەت لەکۆششدایە تاکو باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەهاووڵاتیان بکرێت ،شەو و ڕۆژ لە برەوداین بۆ ئەوەی کەلوپەلی کارەبا رێکبخەین بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لەوەرزی هاویندا ،کازمی لەمیانەی وتەکانیدا جەختی کردەوە لەسەر لەباتیەکانی نەوت کەپێویستە کاریان بۆبکرێت و ئەو سامانەش پێویستە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان ونەوەکانی دواڕۆژ بەکاربهێنرێت وبۆ ئایندەی عێراق زامن بکرێت و پێویستیشە پێکەوە کاربکەین بۆبونیادنانی عێراق وپێکەوە بەرپرسیارێتی هەڵبگرین‌ ، هەروەها وتی :ئێمە بەبارودۆخێکی ڕاگوزەری تێپەڕدەبین کە بارودۆخی پاش هەڵبژاردنەکانە و لەژێرکاریگەریەکانی  شەڕی ڕوسیاو ئۆکرنیاداین لەسەر ئاستی جیهان بەڵام ئێمە لەئەنجومەنی وەزیران بڕیاری بوێرانەمان دەرکرد بۆ پاراستنی هاووڵاتیان وپڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراکیمان پێشکەش کرد وپێویستە هەموومان چ حکومەت وچ پەرلەمان پێویستە هاوکاربین لەم بوارەدا بەرپرسیارێتی تێپەڕاندنی ئەم یاسایە لەئەستۆ بگرین تاکو بتوانین خەرجیەکانی دەوڵەت دابین بکەین ، کازمی وتیشی : ئێمە زیادەیەکی نەختینەییمان هەیە بەڵام پێویستیمان بە راستاندنی یاسای بودجە هەیە، یاسای ئاسایشی خۆراکی بەڕێوەبردنی کاوبارەکانی دەوڵەت ئاسان دەکات و هەروەها کارەباو خزمەتگوزاری کەرتی تەندروستی و فێرکردن بەڕێوەدەبات ودابینکردنی خۆراک ئاسان دەکات کەهاووڵاتی پێویستی پێیەتی، هەروەها وتی بەرەکەت لە تواناکانی ئەندازیارو لاوەۆانی دیکەیە هەمیشە لە هیوای ئەوەداین کە عێراقێکی باشترببینین هەروەک چۆن باپیرانمان شارستانی عێراقیان دامەزراند ئێمەش دەتوانین عێراقێکی باشتر دروستبکەین ، کازمی وتی : قەیرانەنێودەوڵەتیەکان ڕەنگدانەوەیان هەبوو بەسەرئابووری جیهان لێرەدا داوا لەئەندامانی پەرلەمان دەکەین کە یاسای فریاکەوتنی ئاسایشی خۆراکی تێپەڕێنن و ئێمەکار دەکەین بۆ پاراستنی هاووڵاتی ، پێویستە پەرلەمان هاوکارمان بێت ، هەروەها وتی هەندێک کەموکورتی کەهەیە نابێ تووشی نیگەرانیمان بکات و ئێمە سیستەمی دیموکراسیمان هەڵبژاردووە وهیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەستدانییە لەوانەیە ئەم سیستەمە چەند گرفتێکی بێتە پێش بەڵام ئێمە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرین لەپێناو ئایندەدا پێویستە گەشبین بین وپێکەوە کاربکەین بۆ گەلەکەمان و هیوام سەلامەتیتانە و رەمەزانێکی پیرۆز سڵاو لە کۆششەکانتان پاڵەوانانی عێڕاق بەئێوە نیشتیمان بونیاد دەنێین.