بەغداد - INA
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئه‌مڕۆ دووشەممە داوای كرد كه نابێت چاوپۆشی لە بڵاوبوونەوەی بیروباوەڕی خراپ بکرێت لەکۆمەڵگەی عێراقدا .
سه‌در لەبەیاننامەیەکدا کەدهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه رایگه‌یاند: "بڵاوبوونەوەی بیروباوەڕی خراپ لێرەوە لەوێ کە گرنگترینیان بڵاوبوونەوەی بیروباوەڕی گەندەڵییە لەکۆمەڵگەی عێراقدا نابێت چاوپۆشی لێبکرێت گرنگترینیان:-
یەکەم: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆیان به خاوه‌ن پرس كه خۆى به ئیمام ئه‌ژمارده‌كات لهعنهتى خواى گه‌وره‌یان لێبێت و هەر وەک پێشترخۆم لێى بێبه‌رى كردوون، لەم مانگە پیرۆزەدا بێى به‌رى خۆم نوێ دەکەمەوە و داوا دەکەم ئه‌و جۆره كه‌سانه بایکۆت بکرێن و بەپێی یاسا بەرپرسیار بن.
دووەم: هەندێک لەوانەی کە سەر بە نەریتى سهرخین و من نازانم ئاگاداری ئەمەن یان نا، کە هەوڵ دەدەن هەندێک بیروباوەڕی لادەر بناسێنن بە مەزهەبە بەڕێزەکان و باوەڕی جەعفەری کە دوایینیان لە لایەن ئیمامی هه‌ینى لە پارێزگای بابل كه داواى لەناو بردنی مه‌زارگه پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ن ،من چاوەڕێی سه‌رخى دەکەم بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ ڕۆژدا كه خۆى له‌و تاوانبارە بێ به‌رى بكات ئەگەرنا خۆم ناچارم مامەڵە لەگەڵ ئەوان و هاوشێوەکانیان بکەم بەپێی ویژدان و ئاین و مەزهەبی و یاسا و عورفی کۆمەڵایەتی مەعقول.
سێیەم: له ئێستادا دیسانه‌وه دەنگی سەدامى بەعسى تاوانباری تیرۆرست به‌رزبویه‌وه، كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشى لێبكرێت و ئه‌و ده‌نگه ناشرینانه ده‌بێت كپ بكرێن و له‌ناوببرێن ده‌بێت هه‌مووان به توندى روبه‌روویان ببینه‌وه و به‌پێى یاسا".
لە کۆتاییدا ئەی خودایە شایەتی ئەوە دەدەم کە من ڕەتم کردەوە و مەحکومم کرد و ئامادەم بەرگری لە دین و مەزهەب و نیشتمان بکەم لە نێو بێدەنگی سیاسەتمەدارە نەزۆکەکانی پشت دەسەڵات و پارە
وإنا لله وإنا إليه را‌جعون.