بەغدا-INA
سەرۆكی یانەی وەرزشی نەجەف عەباس مەهدی ئەلغرێری هەڕەشەی كشانەوە لە پێشبڕكێی تۆپی پێی خولی نایابی عێراق دەكەن لە دوای ئەو قەیرانە داراییەی ئەو یانەی وێران كردووە.
ئەلغرێری بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) راگەیاند : یانەی نەجەف لە ساڵی 1986ەوە لەخولی نایابی عێراق یاری دەكات و تا ئێستا دانەبەزیوە بۆ خولی پلە یەكی عێراق،بەڵكو كێبڕكێی یانە گەورەكانی دەكرد، ئەوەشی وت: ئەو یانەیە بە قەیرانێكی دارایی ڕاستەقینەدا تێدەپەڕێت كە یاریزانەكان و كادری تەكنیكی و تەنانەت ئیدارەیش لە مەترسیدایە، چونكە ڕەنگە بەهۆی پابەندبوونی یانەكە بەگرێبەستی یاریزانان و ڕاهێنەران و سوودەكانی ترەوە ناكۆك بێت لەگەڵ بەرژەوەندی یانەكە".
وتیشی : فڕۆكەخانەی نەجەف سپۆنسەری فەرمی و پشتیوانی یانەكەیە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ساڵی 2015 ،شایستە داراییەكان وكارگێری فڕۆكەخانەی نەجەف دابینی دەكات و لە ڕاستیدا بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەكە ساڵانە بڕی یەك ملیۆن دۆلار خەرج دەكات و ئاڵوگۆڕەكە تا سالی 2020 بەردەوام بوو و دوای ئەوە پارەكهیان بڕی، ئهمهش بووە هۆی كارەساتێكی دارایی كە ئاستی یانەی نەجەف لە خولی عێراق زۆر خراپ بوو.
باسى لهوهشكرد: ئیدارەی یانەكە داوادەكات كە حكومەت یانەی نەجەف لەنێو یانە دامەزراوەكاندا بگرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری لەنێوان تیپەكاندا، چونكە 16 یانه لەو 20 تیپەی كە لە پریمەرلیگدا بەشدارن سەر بەدامەزراوە حكومییەكانن و كه ساڵانه بیمهیهكى زۆر گهوره وهردهگرێت بهرامبهر به چوار یانه كه ئهگهرى ههیه هیچ بودجهیهكى نهبێت سهربارى ئهوهى یانهى نهجهف خاوهن پێگهیهكى جهماوهرى گهورهیه له كێبركێكاندا".
ئەلغەریری ئاماژەی بەوەدا كە یانەكە گرێبەستی لەگەڵ یاریزاناندا هەیە و ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە وادەیان بەسەر چووە وشایستە داراییەكانیان وەرنەگرتووە، جگە لە گرێبەستی یاریزانانی پیشەگەر ڕادەست نەكراوە و ئەمەش خۆی لە خۆیدا كارێكی ئاڵۆزە، چونكە مەترسی ئەوە هەیە یاریزانە پیشەگەرەكان لەرێگای یاسایی سكاڵا لە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لەسەر یانەی نەجەف تۆماربكەن،وتیشی : یانەكەمان یارییەكی گرنگی بەرانبەر یانەی نەوتی وەسەت هەیە لە گەڕی (27) خولی نایاب، ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان وەڵامی داواكارییەكانی یانەكەمان نەدەنەوە،ئەوا سەرۆك وئیدارە وراهێنەر ویاریزانەكان ئەوان بە فەرمی كشانەوەی خۆیان لە خولی نایابی عێراق ڕادەگەیەنن".