بەغداد -INAـ ورد عبد الأمير
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاند هەوڵێكی حكومەی هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەی سەرژمێری بكرێتە پرۆژەیەكی وەبەرهێنان بەبێ ئەوەی پێویستی بەبودجە هەبێت و هاوكات ئاماژەی بەوەی كرد وادەی ڕاگەیاندنی جێبەجێكردنی سەرژمێرییەكە دوای جەژن دەبێت.
عەبدولزەهرا هەنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ئامادەكارییەكان لەلایەن مەكتەبی ناوەندی ئامارەوە بەردەوامە بۆ جێبەجێكردنی سەرژمێریی گشتی" ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەرەزی ئەوەیش هەیە بیگۆڕین بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان".
وتیشی: "گۆڕینی پرۆژەكە بۆ وەبەرهێنان ئامانجی دابینكردنی تەرخانكردنی داراییە بۆی بەبێ پێویستی بودجە".
وتیشی: "هیواخوازە دوای جەژنی ڕەمەزان كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەرژمێری بە سەرۆكایەتی وەزیری پلاندانان بەڕێوەبچێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پلانەكە و ڕاگەیاندنی وادەی جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی".
پێشتر وەزارەتی پلاندانان تەئكیدیكردەوە كەهەوڵەكانی بەردەوامن لەئامادەكردن بۆ جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی و ئاماژەی بەوەدا كە زنجیرەیەك تاقیكردنەوەی مەیدانیی لەچەند پارێزگایەك ئەنجام داوە بە ٧ تاقیكردنەوە لەبەغداو بەسرەو كەربەلا و ئەنبار و هەولێرو دهۆك لە هەرێمی كوردستان ئامانجیش لەم تاقیكردنەوانە دەستنیان كردنی كێشەكانی بەردەم ئەم پرۆسەیە بوو، تا دواتر كێشەكانی و لەمبەرەكانی بەردەم سەرژمێری گشتی چارەسەر بكرێت.