بەغداد /INAـ ئامینا ئهلسهلامی
هەرچەندە چەند ڕێکارێک گیراونەتە بەر بۆکۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشی بازاڕ ونرخەکان بەگشتی وبابەتە خۆراکیەکان بەتایبەتی کەچی لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایە کەئەو ارەسەریانە ڕوواڵەتین و کاریەریگەیەکی ئەووتۆیان نابێت ،بریکاری ئەمینداری گشتی یەکێتی خاوەن کارەکان عبدالحسین الزیادی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند"
کەجیهان لەماوەی پێشوودا کارەساتی کۆڕۆنای بەخۆوە بینی کەباری ئابووری جیهانی تێکدا وپاشانیش شهڕی ڕوسیاو ئۆکرانیا هاتە سەری کە برسیەتی دروست کرد ، وەیشی کە عێڕاق ووڵاتێکی دەوڵەمەندو بەرهەمهێنەرە ڕووبەری فراوانی بۆ کشتوکاڵ تیاداهەیە کەپێویستە سوودیان لێ وەربگیرێت و ئەوسیستەمەی کەئێستا پەیڕەو دەکرێت زۆر لەکێشەی ئابووری دروست دەکات جونکەداهاتی نەوت خێرا خەرج دەکرێتد وئەمەش زیانێکی گەورەی لێ دەکەوێتەوە و هۆشداریشی دا لەدووبارەبوونەوەی سیناریۆی ئابووری لوبنان لەعێراقدا ، لەهەمان کاتدا ئابووریناس
محمود شاکر العنزی ووتی بەرزبوونەوەی نرخەکان لەساڵی (٢٠٠٣)ەوە چەند جارێک دووبارەبووەتەوە وجەختیشی لەوە کردەوە کە جۆرێک ئاڵۆزی لەئابووری لەئاراداهەیە ، هەروەها العنزی هۆشداری دا لە مایە پووچبوون کەپێویست بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخشەوپلانی تۆکمە دابڕێژرێت،هەروەها ئابووریناس ماجد الصوري ڕوونی کردەوەکە بەرزبوونەوەی نرخەکان چەندین هۆکاری هەیە کەیەکێکیان جەنگی ڕوسیاو ئۆکڕانیایە کەبووە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهاندا کەپێویستە ڕێکاری ئەووتۆ وەربگیرێت بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە.