به‌غداـ INAـ ویسام ئه‌لمه‌لا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حاكم زاملی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌تاتوێكردنی رێكه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرد.
په‌یامێری ئاژانسی عیراقی (INA) راگه‌یاند" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوونی نوێنه‌ران حاكم زاملی سه‌رۆكایه‌تی ۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌رێكه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرد‌و تێدا رۆڵی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامن له‌م رێكه‌وتنه خرایه‌روو.
هه‌روه‌ها وتی" هه‌ر یه‌ك له‌په‌یمانگای پێشخستنی په‌رله‌مانی و نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێكردن له‌عێراق به‌شداری ئه‌م ۆركشۆپه بوون.