بەغداد -INA
بانكی هاوكاری كشتوكاڵی كەیەكێك لهفەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی قەرزی نوێی ڕاگەیاند.
بانكی كشتووكاڵی لە رایگەیندراوێكدا كە كۆپیهك بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ناردووه بڵاویكردەوە "مامەڵەی قەرزی كشتوكاڵی بۆ سەرجەمی جووتیاران و ئەو كەسانەیش كە لە كەرتی كشتوكاڵ كار دەكەن و قەرزی بازرگانی و پێشینە بۆ فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانەی كە لەلایەن ئەوانەوە موچە وەردەگرن.
ئەو بانكە داوای لە هەموو هاوڵاتیان كرد كە "سەردانی لقەكانی بانكی كشتوكاڵی بكەن كە لە پارێزگاكان كار دەكەن بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزارییەكان قەرز و سلفەكردنی".
لە راگەیندراوەكەدا هاتووە : "ئەو قەرزانەیش بریتین لە قەرزی كشتوكاڵی كە ئامانج لەم قەرزە بەروپێشبردنی كاری جوتیاری وپشتگیری بەرهەم هێنان دەكات لەلایەن جوتیارەوە.هەروەها وەبەرهێنەكان لە كەرتی كشتوكاڵ و هەمو قەرزی ڕووەك و ئاژەڵی و بازرگانی كە دووكاندار و كۆمپانیاكان دەگرێتەوە بە چالاكی جۆراوجۆری بازرگانی، لەوانە پیشەگەرانی بواری كشتوكاڵ و پزیشكی بەئامانجی پەرەپێدان و فراوانكردن و بەردەوامبوونی پیشەكانیانە.