بەغداد /INA
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئەحمەد الربیعی ئەمڕۆڕۆژی دووشەممە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ جووڵانەوەیەک لەئارادانیە بۆ داڕشتنی ریزبەندیەکی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەران ،هەروەها الربیعی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند (INA) کەداواکاریەکی زۆرهەیە بۆ داڕشتنەوەی ڕیزبەندی مووچەکان کە دەگاتە ئەندامانی پەرلەمان بۆ کەمکردنەوەی کە لە مووچەکاندا هەیە ، ووتیشی هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمان نووسراو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیداردەکەن و سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاگاداردەکەنەوە لەم بابەتە، جەختیشی لەوەکردەوە کەلەئێستادا لەلایەن پەرلەمانەوە هیج جووڵەیەکی فەرمی نییە لەمبارەیەوە و هیچ واژۆیەکیش لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە کۆنەکراوەتەوە بۆئەم مەبەستە، هەروەها لێژنەی دارایی لەپەرلەمان پێشووتر ڕایگەیاند کە یاسای خزمەتکردنی شارستانی هەل ومەرجەکانی پێویست بە بەرزبوونەوەی مووچەو پلەکان و دەرماڵەکان ڕێکدەخات ولەهەمان کاتیشدا داوای یەکخستنی مووچەی فەرمانبەران دەکات.