بەغداد – INA
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوادەكات یاسای وەبەرهێنان لە نزیكترین كاتدا هەمواربكرێتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: حاكم زاملی ئەمڕۆ لە نوسینگەكەی خۆی پێشوازیكرد لە سوها داود نەجار سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، و پێكەوە گفتووگۆیانكرد لەبارەی بەربەستەكان و دەستنیشانكردنی كێشەكانی پەیوەست بە پرۆسەی وەبەرهێنان و میكانیزمەكانی هەڵسانەوەی.
بەپێی بەیاننامەكە زاملی رونیكردوەتەوە: كە لە ئێستادا كەرتی وەبەرهێنان یەكێكە لە باشترین كەرتەكان و وڵاتانی جیهان لە رێگەوە گرنگی بە پێشكەوتنی ئابوری خۆیان دەدەن، وتیشی: وەبەرهێنان كلیلی گەشەسەندنی بەردەوامە.
ئاشكراشیكرد:پێویستە نوێكردنەوەی پێویست بۆ یاسای وەبەرهێنان بكرێت،و داواشی لە دەستەی وەبەرهێنان كرد دەستبكات بەئامادەكردنی رەشنوسی هەمواركردنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵا لیژنە تایبەتەكانی پەرلەمان.
هەروەها زاملی داوای لە دەستەی وەبەرهێنان كرد ستراتیژیەت و روئیایەكی و رون ئامادەبكات بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو كەرتە گرنگە و ئاسانكاری بكات بۆ هاتنی وەبەرهێن و كارەكانیان لە ناو وڵاتدا، هەروەك دوربكەوێتەوە لە هەموو ئەو رێوشوێنانەی بیرۆكرایەتی و گرفت لەبابەتی پێدانی مۆڵەت و زەویی و دەركردنی مۆڵەت دروست دەكەن و سود لە ئەزمونی وڵاتانی سەركەوتوو وەربگرن، وە بەدواداچوون بۆ ئەو كۆمپانیایانەی لە عێراقدا كاردەكەن بكەن و ئەو پرۆژانەی كە لای ئەوانە لێیان وەربگرنەوە.
لەبەرامبەردا سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان تەئكیدیكردەوە: دەستەكەیان لە پرۆسەی تەواوكردنی نەخشەیەكی نوێی وەبەرهێناندایە كە هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە، وتیشی: ئێمە بەرەو كاركردنی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پرۆژەی وەبەرهێنان دەچین بە ئامانجی خێراكردنی رەزامەندیان و پێدانی مۆڵەت و تەرخانكردنی زەوی.