سەفوان عەبدولغەنی: ڕووبەڕوبونەوەی مۆمبای هیندی ئاسان نییە

وەرزش
  • 11-04-2022, 15:01
  • +A -A

    بەغداـ INA

    شیكەرەوەی تۆپی پێ سەفوان عەبدولغەنی تەئكیدیكردەوە كەیارییەكەی ئەمڕۆ یانەی قوە جەوییە لەگەڵ یانەی مۆمبای سیتی هیندستان ئەوەندە ئاسان نییە كەهەندێك كەس بیری لێدەكەنەوە، چونكە یانەیەكی تایبەتمەندە بەڕێكخستنێكی بەرگری و یاریكردنی بە تۆپ لەسەرزەوی دەكات،یەكێكە لە تیپە باشەكان.
    عەبدولغەنی ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بردنەوە لە یانەی مۆمبای  ڕێگایەكی دوور و درێژ دەبڕێت بۆ قۆناغێكی تر، هیوادارین سقوڕەكان  ئاستێكی بەرز نیشان بدەن وەك ئەوەی لە یەكەم یاریدا بەرامبەر بە ئەلجەزیرەی ئیمارات ئەنجامیان دا.
    عەبدولغەنی، وتیشی: بەردەوامبوونی ئەم ئاستە بە هێزەی قوە جەوییە چانست پێدەدات بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو لەگەڵ یانەی شەبابی سعودی،عەبدولغەنی وتیشی: پێویستە سقوڕەكان وریا و بەڕۆحێكی بەرز  وپێشكەشكردنی ئاستێكی باش،هەروەك چۆن بەرانبەر جەزیرەی ئیماراتی ئەنجامیاندا،بۆ ئەوەی ئەو سێ خاڵە بەدەست بێنن  و كارتی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بكەن.