یاریگای سەڵاحەدینی ئۆڵۆمپیكی گەواهیدانە لەپێشكەوتنی به‌رده‌وام دایه‌

وەرزش
  • 11-04-2022, 14:59
  • +A -A

    بەغداـ INA

    وەزارەتی وەرزش و لاوان بەردەوامە لەكارەكانی لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی یاریگای سەڵاحەدین ئۆڵۆمپی كە (30) هەزار كەس دەگرێت و لەلایەن كۆمپانیای بێنگادای ئیتالییەوە جێبەجێدەكرێت.
    قوسەی سەمیر، بەڕێوبەری ئۆفیسی نیشتەجێی ئەندازیار ، لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ دوشەممە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ەوە پێگەیشت، گوتی: كار لەسەر پڕۆژەی یاریگای ئۆڵۆمپی سەلاحەدین پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە،لەقەبارەی كارەكە و وە زاڵبوون بەسەر هەموو گرفتەكاندا بەهۆی پەیوەندیە پڕ بەرهەمەكانی وەزیری لاوان  و وەرزش  عەدنان دڕجالە.
    سەمیر، وتیشی: هەنگاوی كاركردن پێشكەوتنی ڕوونی بینیوە لە هەموو جومگەكانی پڕۆژەكەدا لە ماوەی مانگی ئێستا و پێشودا ، دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ بەرەو یەكخستنی شێوەی یاریگای كۆنكرێتی، سەمیر ئەوەشی وت :  ڕێژەی دروستكردن و كۆی كارەكان بەپێی ئەو پلانە دەڕوات كە بەباشی بۆی دانراوە.