به‌غداـ INA
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داوایه‌ك ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی كرد سه‌باره‌ت به‌یاسایی پشتگیری فریاكه‌وتن.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان شاخه‌وان عه‌بدولڵاهـ لهپه‌یڤێكدا له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ئاماده‌بو، راگه‌یاند" ئاماده‌بوونمان ئه‌مڕۆ وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی یاسایی ئاسایشی خۆراك كه‌یاسایه‌كی گرنگه بۆ ژیان و قوتی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه ئاسایشی خۆراك پێویستی به‌دابینكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و پشتگیریكردنی مافی جووتیاران و كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا كه هه‌وڵ و كارێكی رژد وباش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه هه‌یه بۆیه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دووپات له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاساكه ده‌كاته‌وه چونكه گرنگه و پشتگیری له‌وه‌ش ده‌كه‌ین تێبینیه گرنگه‌كان له‌م یاسایه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه جێگیر بكرێن.
عه‌بدولڵاهـ وتی" هه‌ندێ شت هه‌یه ده‌بێت له‌ناو لیژنه‌ی دارایی دا یه‌كلای بكرێنه‌وه پێش په‌سه‌ندكردنی یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی و هه‌ندێ شت له‌ناو یاسا ئاماژه پێكراوه له‌ئاستی پێویست نه‌بووه بۆیه به‌رێگای ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داراییه‌وه، په‌رله‌مانتاران به‌قوناغێكی گرنگ و پێشكه‌وتوو گه‌یشتوونه، هیوادارین له‌كاتی نزیكدا له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌م پرۆژه‌یه یاسایه ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌په‌سه‌ندكردنی دیار بكات.