بەغداد – INA
وەفدێكی عێراق بە سەرۆكایەتی مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە هۆڵەندا.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان بە سەرۆكایەتی وەفدێكی هونەری وەزارەتەكەی گەیشتە هۆڵەندا بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوە دوو قۆڵیەكان لەگەڵا لایەنی هۆڵەندی.
ئاشكراشیكرد: لەم سەردانەدا گفتووگۆ دەكرێت لەسەر پلانەكان بۆ پتەوكردنی هەماهەنگی هاوبەش لەبەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ دامەزراوەكانی بەڕێوەبردنی ئاو لە هۆڵەندا و دەستنیشانكردنی ئاراستە ستراتیژیەكان كە دەتوانرێت توانای دامەزراوەیی لە رێگەیەوە پەرەی پێبدرێت,هەروەها پەرەپێدانی یاسایی بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانكاریی و ئاڵنگارییە ناوچەیی و جیهانیەكان سەبارەت بە ئاو.
ئاشكراشیكرد: وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان و وەفدی هاوڕێی لەلایەن كارمەندانی باڵیۆزخانەی عیراقەوە لە هۆڵەندا پێشوازیكران.