بەغداـ INA
تایكواندۆی عێراق كەمێكی مەشق وراهێنان لە هەردوو رەگەز لە تارانی پایتەختی ئێران دەكاتەوە بۆ بەشدارییەكانی داهاتووی تایكۆاندۆی عێراق لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان.
ئیبراهیم ئەلبەهادلی سەرۆكی فیدراسیۆنی ناوەندی تایكواندۆی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوت: كامپی مەشق و ڕاهێنان بە مەبەستی خۆئامادەكردنی یاریزانەكانمانە بە شێوەی تەكنیكی و فیزیكی پێویست، لە ئامادەكاری بۆ بەشداریكردن لە یارییە ئاسیاییەكان و پاڵەوانیەتی هاریكاری ئیسلامی و پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتییەكان،وتیشی : ئەم كامپی مەشق وراهێنانە دوای ئەوە هاتووە كە پێشتر پرۆتۆكۆڵ وهاریكاری وەرزشی كە پێشتر لەسەری رێككەوتبوون و لەنێوان هەردوو فدراسیۆنی تایكواندۆی عێراق وئێران ،هەروەها چاوەڕێ دەكرێت لەكاتی ئەنجامدانی كامپەكە چەند یارییەك لەنێوان یاریزانانی هەردوولا بەرێوەبچێت.
ئەلبەهادلی، وتیشی: فیدراسیۆنی یاری تایكواندۆ مەبەستی نەوەیەكی نوێ دروست بكات بە سەرنج خستنە سەر گرووپە تەمەنەكان و كردنەوەی لە كەمپی درێژخایەن و بەشداری كردن لە پاڵەوانیەتی پۆلێنكراوەكان ،لەكۆتایش ستایشی رۆڵی نووسینگەی جێبەجێكاری لیژنەی ئۆلۆمپی عێراقی كرد بۆ ئەم پاڵپشتییە بۆ پێشخستنی یارییەكە.