بەغداد – INA
وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریدا تاقیكردنەوەی ماددە كۆمەڵایەتییەكان بۆ قوتابیانی پۆلی شەشی سەرەتایی لە تاقیكردنەوە گشتیەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2021 -2022) هەڵپەسێرێت.
وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: لیژنەی هەمیشەیی تاقیكردنەوە گشتیەكان بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی تاقیكردنەوەی ماددە كۆمەڵایەتییەكان بۆ قوتابیانی پۆلی شەشی سەرەتایی بۆ ئەمساڵی خوێندن.
رونیشیكردەوە: ئەو ماددانەی كە تاقیكردنەوەیان تێدا دەكرێت بریتین لە (پەروەردەی ئیسلامی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی، بیركرای, زانست).