نه‌جه‌ف" گه‌نجێك كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌ژار و بێ سه‌میانه‌كان دروست ده‌كات

ناوخۆ
  • 11-04-2022, 13:36
  • +A -A

    نه‌جفی پیرۆزـ INAـ حه‌یده‌ر فه‌رمان 


    سائیر ئه‌لمه‌ده‌نی ئه‌و گه‌نجه‌ی شاری نه‌جه‌ف توانی خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیبێنێت سه‌باره‌ت به‌بیناكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ خێزانه‌ هه‌ژار و بێ داك وباوكه‌كان.

     ئه‌م گه‌نجه‌ له‌گه‌ڵ تیمێكی خۆبه‌خش كاریكردووه‌ بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نێشته‌جێبوون كه‌ 50 خانوو له‌خۆی ده‌گرێت بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌به‌ده‌ستخستنی خانوو بۆیان خه‌یاڵ بووه‌.

     ئه‌لمه‌ده‌نی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" پرۆژه‌ی بیناكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ژار و بێ داك وباوك وسه‌میانه‌كان له‌ساڵی 2013 ده‌ستیپێكردووه‌ و كارێكی خۆبه‌خش و بێ به‌رامبه‌ره،‌ به‌ئامانجی هاوكاریكردن ویارمه‌تیدانی هه‌ژار و بێ باوك ودایكه‌كان و ئه‌م پرۆژه‌ 50 خانوو له‌خۆی ده‌گرێت.

     هه‌روه‌ها وتی" تیمێك به‌خۆبه‌خشی له‌رۆژانی پیشوو كار له‌م پرۆژه‌یه‌دا ده‌كات و داوای له‌خواپێداوه‌كانیشی كرد پشتگیری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بكه‌ن به‌رێگای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌پێداویستیه‌كانی ناو ماڵ بۆ ته‌واوكردنی.

    گه‌نجی نه‌جه‌فی ئاماژه‌ به‌كۆسپ وته‌گه‌ره‌كانی پێش پرۆژه‌كه‌ی كرد و وتی" دابینكردنی كه‌ل وپه‌لی بیناكردن یه‌كێك له‌كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌.