بەغداد – INA
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: بەرهەمی ماسی پێداویستی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە،و هاوكات هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخ دەستنیشان دەكات.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: عێراق لە بەرهەمی ماسیدا پێداویستی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیەی ئێستا هەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەوی خواستی زۆر بۆ خواردن و بەروبومەكان لەناویاندا ماسی دروستبووە لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، هەروەها هەندێك بازرگانیش لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا قۆرغكاری دەكەن.
وتیشی: ماسی زۆرە لە بازاڕەكانی ناوخدا، بەڵام جیاوازی نرخ لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی چاودێری، ئاشكراشیكرد: وەزارەتی كشتوكاڵا ژمارەیەكی زۆر پەنجە ماسی خستوەتە دەریاچەكان و حەوزەكان و زۆنگاوەكانەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگێكدا ئامادەبن بۆ فرۆشت.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵا راشیگەیاند: ماسی زۆرە بەڵام كێشە لە چاودێری نرخی بازاڕدا هەیە، وتیشی: پێویستە یاسای چاودێری نرخ لەلایەن لیژنەیەكی هاوبەشی وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی و ناوخۆوە جێبەجێبكرێت، لەگەڵ پێشكەشكردنی پێشنیارێك كە بە لیستێك نرخەكانی بەربومی كشتوكاڵی و بەرهەمە خۆراكیەكان دەگرێتەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخ لە بازاڕدا و رێگری لە بەرزبوونەوەی.