بەغداد – INA
حكومەتی ئێران ئەمڕۆ دوو شەممە دەستنیشانكردنی باڵیۆزی نوێی لە عێراق راگەیاند.
وتەبێژی بەناو وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیب زادە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێری كردووە، رایگەیاند: حسێن ئال سادق وەك باڵیۆزی نوێ لە عێراق لە شوێنی ئیرەج مەسجدی دانراوە.
وتیشی: حسێن ئال سادق لەماوەیەكی نزیكدا دەستبەكار دەبێت.