بەغداد – INA
وەزیری بەرگری جومعە عیناد سەعدون ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ هاوتا دانیماركییەكەی مورتن بودسكوف گفتووگۆیانكرد لەبارەی هاوكاری هاوبەش لە بواری سەربازی و هونەری.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: وەزیری بەرگی جومعە عیناد سەعدون پێشوازیكرد لە وەزیری بەرگری دانیمارك مورتن بودسكوف و وەفدی هاوڕێی كە پێكهاتبوو لە سەرۆكی ئەركانی سوپای دانیمارك و جێگری سكرتێری گشتی و باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق ستیج باولو.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: لە میانەی دیدارەكەدا كە سەرۆكی ئەركانی سوپا و سكرتێری گشتی و گەورە ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری ئامادەیبوون، باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات كرا لە پێناو هەماهەنگی هاوبەش لە چەندین بواری سەربازی و هونەری لە بەرژوەندی هەردوو وڵاتدا.
هەروەها وەزیری بەرگری دانیمارك پێزانینی خۆی بۆ قوربانی رۆڵەكانی عێراق لە شەڕی دژی داعش و ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی عێراق بوەتەوە دەربڕی، تەئكیدیكردەوە: كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندە بە پشتگیریكردنی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر و بەردەوامی هەماهەنگی بۆ وەستاندنی تیرۆر كە تەنها هەڕەشە نیە بۆ عێراق بەڵكو هەڕەشەیە بۆ هەموو جیهان.