بەغداد / INA
فەرمانگەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە رهوشی کەش وههوا بۆ ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند و پئشبینی کرد کە لەسبەینێوە پلەکانی گەرما نزم ببێتهوه.
لە بەیاننامەیەکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کۆپیەکی لێ دەست کەوت ڕایگەیاند کە کەشی گشتی ووڵات بۆڕۆژی
سێشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست لەنێوان ساف و توازاویدا دەبێت و هەردوو ناوچەی باکوو رو باشووریش
تاڕاددەیەک هەراوی دەبێت پلەکانی گەرماش بەگوێرەی ڕۆژی پێشووتر دادەبەزێت لەسەرانسەری ووڵاتدا.
ههروهها لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە ڕۆژی چوارشەممەش ساف وهەندێک هەور دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست وباکوور
کەچی لە باشوور ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشووتر دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاستدا و لەناوچەکانی بکوورو باشووری وڵاتیشدا پلاکانی گەرما نزمتر دەبێت وەک لەڕۆژی پێشوو ، هەروەها بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە
کە کەشی گشتی وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش وەک ڕۆژی پێشتر دەبێت لەسەرانسەری ووڵاتدا وتیشی" کە ڕۆژی هەینی داهاتوو ساف وهەندێک هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزقاڵێک
بەرزدەبێتەوە لەڕۆژی پێشتر لەناوچەکانی ناوەڕاست وباکوور بەڵام لە باشووری وڵات زیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.