وەزیری داد: هەوڵدەدات فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی

ناوخۆ
  • 11-04-2022, 10:47
  • +A -A

    بەغداد – INA
     
    وەزیری دادی عێراق سالار عەبدولستار محمد ئەمڕۆ دووشەممە هەوڵەكانی بۆ دانانی ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ هەمیشەیی لە بودجەدا ئاشكرایكرد.
    وەزیری داد لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: ئەو لەیەكەم رۆژی دەستبەكاربوونیەوە لە پۆستی وەزارەت بەجدی كاردەكات بۆ بەرگریكردن و داواكاری سەرجەمی مافە كردارییەكانی فەمانبەرانی وەزارەت و فەرمانگەكانی داد، تەئكیدیشیكردەوە: هەوڵەكانی بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی  فەرمانبەرانی گرێبەست لە بودجەی 2022 بەردەوامە.
    وتیشی: هەر بابەتێك لە بەرژوەندی فه‌رمانبه‌ران بێت بە شەخسی و بە تایبەتی بەدواداچوون بۆی دەكات بۆ ئەوەی بە زووترین كات مافە رەواكانیان بە دەست بهێنن.