به‌غداـ INA
دادگای باڵای عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه روونیكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌رافع عیساوی ده‌رخست.
سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غدا/ ره‌سافه عیماد خوده‌یر ئه‌لجابری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه راگه‌یاند" هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاند زانیاری ناراست سه‌باره‌ت به پرسی تۆمه‌تبار رافع عیساوی بڵاوكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" دادگای ته‌مییزی ئیتیحادی، دادگای په‌یوه‌ست راسپاردووه بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی پیویست به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و گۆژمه پاره‌یه كه‌تائیستا چاره‌نووسی نادیاره.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا كه تومه‌تباری ناوبراو له‌سه‌ر پرسی تریش داواكراوه كه‌به‌شێكیان هیشتا له‌دادگای تاوانه‌كان و دادگای كه‌تن ماوه وبه‌شێكی تریش له‌دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی ره‌سافه‌یه.