بەغداد – INA
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی رایگەیاند: بڕیاری بەندكردن بۆ بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روبەڕوبونەوەی تیرۆر دەركراوە.
ستەی دەستپاكی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاند: دادگای كەرخی تایبەت بە دۆسیەی دەستپاكی بڕیاری بەندكردنی تۆمەتباری دەركرد بەهۆی ئاگادارنەكردنەوەی لایەنی تایبەت بۆ ئامادەبوون لە دەركردنی بڕیاری دەستگیكردن بۆ تۆمەتبارێك بەپێی بڕگەی ماددەی (316) لە یاسای سزادانی ئیداری.
ئاشكراشیكرد: دادگا بڕیاری سزادانی تۆمەتباری دەركرد كە بەڕێوەبەری گشتی روبەڕووبونەوەی تیرۆرە بە پێی بڕگەكانی ماددەی (273) لە یاسای سزادانی ژمارە (111ی ساڵی 1969)ی هەمواركراو.
بەپێی ماددەی 273 كەسێك سزادەدرێت كە خۆی شاردبێتەوە یان خۆی حەشاردابێت كە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابێت بەهۆی ئەنجامدانی تاوانێك یان بە تاوانێك تۆمەتبار كرابێت.