بەغداد - INA
ئەمڕۆ دووشەممە شاری بەغدا میوانداری یەكەم كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت و شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ تاوتوێكردنی دوسێی نەوت.
" لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق پێی گەیشتووە، یەكەم كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و شاندێكی باڵای نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی دووشەممە لە بەغدا ئەنجام دەدرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێوشوێنە جێبەجێكارەكان دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی و ڕێككەوتن لەسەر میكانیزمی نوێ . ستانداردە بۆ بەڕێوەبردنی پیشەسازی نەوت لەهەرێم لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین قازانج و گەڕانەوەی دارایی لەبەرژەوەندی گشتیدا كە بەشداری لەپتەوكردن و پشتیوانی ئابووری نیشتمانی و یەكخستنی پیشەسازی نەوتی نیشتمانی دەكات.
وەزارەتی نەوت لیژنەی تایبەتی داناوە بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێگایەك بۆ گفتوگۆكردنی سەرجەمی دۆسێكانی سەر كەرتی نەوت لەهەرێم و دیدارو وۆركشۆپی تایبەت و چڕوپڕ لەگەڵ پسپۆڕانی ناوخۆو نێودەوڵەتی و ڕاوێژكارە تایبەتمەندەكان دەبەستن.
شاندی حكومەتی هەرێم كە گەیشتنە بەغدا ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەخۆدەگرێت كەسێ كەسایەتیان بەپلەی وەزیرە.