بەسرە – ا ه ع دەستەی دەروازە سنورییەكان، ئەمرۆ هەینی، لە فرۆكەخانەی بەسرەی نێودەوڵەتی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەرەگەز ئەفریقییە و برێكی زۆر مادەی تەقینەوەی پێبووە. عەقید محەمەد شەربوولی وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: بە هاوكاری كارمەندان و پۆلیسی گومرگ، بەرگیررا لە دزەكردنی داواكراوێك كە بە تۆمەندی ئەنجامدانی چەندین تاوان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواكراوە. وتیشی لە كاتی دەستگیركردنی ئەو داواكراوەدا دەستیشگیرا بەسەر بڕی كارتۆنێك مادەی تەقینەوەدا. عەقید شەربوولی رونیشیكردەوە رێوشوێنی یاسایی لەگەڵ ئەو داواكراوەدا ئەنجامدراوە و رەوانەی دادگا دەكرێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات