ههولێر - INA
دوێنی یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چوار كهسی تۆمەتبار بە تۆمەتی فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن و فێڵكردن لە هاوڵاتیان ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت رایگەیاند" تۆمەتبارەكان پێكھاتوون لە دوو پیاو و دوو ژن و لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە كەلوپەلدا كە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن بەكاریان دەھێنا.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووه"لەدرێژەی ھەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كە فێڵ لە ھاوڵاتیان دەكەن لەرێی نوشتەو جادوو فاڵگرتنەوەوە، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە چوار تۆمەتباری تر دەستگیربكرێن."
پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە كە لەئێستا هەریەك لەتۆمەتباران (ف. م. م.، ن. ع. ج.، ع. ج. م.، پ. ع. أ.) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەپێی ئاماری پۆلیسی سلێمانی جگە لەو چوار تۆمەتبارەی دوێنێ لە دو رۆژی رابردودا لەسەر هەمان دۆسیە نۆ تۆمەتبار دەستگیركراون كە بەوەش تا ئێستا لەو هەڵمەتەدا 13 تۆمەتبار دەستگیركراون.